ئەیاد عەلاوی: پێشبینی جوڵاندنی شەقام‌و دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان دەكەم لەلایەن موقتەدا سەدرەوە
  2022-06-15       502       
موقتەدا سەدر

ئەیاد عەلاوی دەستپێشخەرییەك بۆ دەربازبوون لەدۆخی چەقبەستووی عێراق ڕادەگەیەنێت و بەنیازە ڕۆژی شەممەی داهاتو سەركردەی هەموو هێزەكان كۆبكاتەوە، ئەو دەڵێت "پێشبینی جوڵاندنی شەقام‌و دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان دەكەم لەلایەن موقتەدا سەدرەوە".

 

ئاوێنە: ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانی دەستپێشخەرییەك بۆ دەربازبوون لەدۆخی چەقبەستووەی عێراق ڕادەگەیەنێت‌و ئاماژە بەوە دەکات کە "ڕۆژی شەممە سەركردەی هەموو هێزەكان كۆدەكاتەوەو پشتگیرییەکی بەرفراوانی بۆ دەستپێشخەرییەکەی وەرگرتووە".

عەلاوی بەمیدیا عێراقییەكانی راگەیاندوە " پێشبینی جوڵاندنی شەقام و دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان دەكات لەلایەن موقتەدا سەدرەوە، بۆ بەدەستھێنانی مافەکانیان، بەهۆی ئەوەی كە نەیتوانیوە حكومەت پێكبهێنێت سەدر هەست بە شەرمەزاریی دەكات".

عەلاوی دەڵێت "عێراق لە ئێستادا لە کێشەیەکی گەورەدایە و کاتی ئەوە ھاتووە دەست بە دیالۆگێکی جددی بکرێت و کۆتایی بە ناکۆکییە سیاسییەکان بھێنرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×