لە بۆردومانەكەی توركیادا بۆ سەر سنونێ شەهیدو بریندار هەن
  2022-06-15       478       

ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆكەكانی توركیا دو جار شارۆچكەی سنونێ-یان بۆردومان كردو بەهۆیەوە دو كەس شەهید بون و چەندین كەسیش برینداربون.

ئاوێنە: بەپێی میدیای نزیك لە پەكەكە، لە بۆردومانەكەی توركیادا چەندین هاوڵاتی برینداربون و دوای گەیاندیان بە نەخۆشخانە دوان لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیان گیانیان لەدەستداوە.

ئەو دو كەسەی گیانیان لەدەستداوە یەكێكیان منداڵێکی ١٢ ساڵە بەناوی ساڵح خدر شڤان ناسۆ ئەوی دیکەشیان باپیری منداڵەکەیە و خاوەنی پەڕاوگەبوە.

میدیای نزیك لە پەكەكە ئاماژەی بەوەداوە كە "بۆردومانەكەی توركیا هاوڵاتیانی مەدەنی كردوەتە ئامانج و لەناو بریندارەكاندا ڕۆژنامەنوسێك هەیە بەناوی سەلاح بەرجس."

بەهۆی چڕیی بۆردومانەكەو ڕوخانی بیناو دوكانەكانەوە هێشتا ئاماری وردی قوربانییەكان نەزاندراون.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×