هەپەگە كوژرانی 10 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند
  2022-06-15       361       

هەپەگە كوژرانی 10 سەربازی دیكەی توركیا لە چەند چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەكانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە باشوری كوردستان راگەیاند.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ(چوارشەممە) لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ 15ی حوزەیران و دوێنێ 14ی حوزەیران، لە ئەنجامی چەند چالاکیەكی تیمە جوڵاوەکانی گەریلاو بەرخۆدانی تونێلەکانی شەڕ، لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا  ١٠ سەربازی دیكەی توركیا کوژراون و سێ کامێرای چاودێری پێشکەوتو و چوار مۆڵگەو سەنگەری توركیا بە تەواوی تێکشكێندراون.

هەپەگە ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا سوپای توركیا، ٢١ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی هێرشیان کردۆتە سەر تونێلەکانی شەڕ و چوار جاریش بە فڕۆکەی جەنگی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانیان بۆردومان کردوە و ١٩ جاریش بە هەلیکۆپتەر ناوچەکان بۆردومان کراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×