قوباد تاڵەبانی: کارمەندانی کەرتی تایبەت هاوشێوەی کەرتی گشتی خانەنشین دەکرێن
  2022-06-15       427       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لە ھەمواری یاسای خانەنشینیدا، کارمەندانی کەرتی تایبەت ھاوشێوەی کەرتی گشتی خانەنشین دەکرێن.

ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم، ئەمڕۆ(چوارشەممە) لەگەڵ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و نوسینگەی ئابوری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمدا کۆبوەوەو تاوتوێی ھەمواری یاسای خانەنشینیان کرد.

قوباد تاڵەبانی، لە راگەیەندراوێکدا وتویەتی" لە ھەمواری یاسای خانەنشینیدا، کارمەندانی کەرتی تایبەت ھاوشێوەی کەرتی گشتی خانەنشین دەکرێن. بەم کارە گەشەی زیاتر بە کەرتی تایبەت دەدەین و ھەلی کاری زیاتر دەڕەخسێنین."

جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم ئەوەشی وتوە"لە کۆبونەوەی ئەمڕۆماندا لەگەڵ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و نوسینگەی ئابوری سەرۆکی حکومەت، بڕیاردرا کۆبونەوەکانمان بۆ ھەفتەی داھاتو بەردەوام بن تاکو دڵنیا بین یاساکە بەشێوەیەک ھەموار بکرێت لەگەڵ بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی ئەمڕۆی کوردستان گونجاو بێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×