میدیای پارتی: سێ ملیۆن لیتر بە نزین بۆ هەولێر و دهۆک تەرخانکرا
  2022-06-15       555       

میدیای پارتی بڵاویكردەوە، دو ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هه‌ولێر و یه‌ك ملیۆن لیتریش بۆ دهۆك ته‌رخانكران و ده‌ست به‌ خستنه‌بازاڕی ئه‌و بڕه‌ به‌نزینه‌ كرا.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی میدیای پارتی " دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوته‌مه‌نی بكه‌ن، بڕیار درا سێ ملیۆن لیتر به‌نزین بخرێته‌ بازاڕه‌وه‌."

بەگوێرەی هەواڵەكە "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستكرا به‌ خستنه‌بازاڕی دو ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هه‌ولێر و یه‌ك ملیۆن لیتریش ره‌وانه‌ی پارێزگای دهۆك كرا."

پیشتر وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، لەماوەی 72 كاتژمێری داهاتودا نرخی بەنزین كۆنترۆڵ دەكەن ئەوەش دواى ئەوەى حکومەت بریاریدا پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی کێشەکە دابین بکات. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×