حكومەتی هەرێم بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین سێ رێكاری راگەیاند
  2022-06-15       498       

حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، سێ رێکاری لە پێناو کەمکردنەوەی نرخی بەنزین راگەیاند.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری، لە پێناو كەمكردنەوەی نرخی بەنزین لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەت ئەم سێ رێكارە دەگیرێنەبەر:

یەکەم: کەمکردنەوەی رسوماتی کارگێڕی و ھەناردەکردن و ھاوردەکردنی سامانە سروشتییەکان بۆ بڕی تەنیا ٧ دۆلار بۆ ھەر تۆنێک.

دوەم: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کاری پێویست ئەنجام بدات بە ھەماھەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەت (وەزارەتی دارایی و ئابوری) بۆ گرتنەبەری ھەر ڕێوشوێنێک بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی بەنزین.

سێیەم: پێویستە ڕێگری بکرێت لە قۆرخکاری و دەرفەتی یەکسان بدرێت بە سەرجەم لایەنەکان بە ھاوردەکردنی بەنزین بەبێ جیاوازی بە مەرجێک کوالیتی ڕەچاوبکرێت.

بەرلەوە عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئێستا سێ ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەولێرو دهۆک دابینکراوە (٨٠٠ دیناری) و پشکی سلێمانی تێدا نییە.

ئەوەشی خستتەڕو"لە هەوڵداین لەسبەینێوە بەنزین بۆ سلێمانی لە سلێمانیەوە بەرهەم بێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×