عێراق قەرزێکی 1.6 ملیار دۆلاری بە ئێران دەداتەوە
  2022-06-16       479       

وەزیری نەوتی ئێرانی رایگەیاند ” لەبری هاوردەکردنی غاز، عێراق بە بڕی 1.6 ملیار دۆلار قەرزی ئێران دەداتەوە”.

جەواد ئۆجی، وەزیری نەوتی ئێرانی رایگەیاند “دوای چەند مانگێک لە گفتوگۆکردن، ئێران بەشە قەرزێکی بە بڕی 1.6 ملیار دۆلار لە عێراق وەرگرتووە لە بری هەناردەکردنی غاز بۆ ئەو وڵاتە لە ساڵانی رابردوودا”.

لەو بارەیەوە، پێشتر کۆمپانیایەکی غازی ئێرانی رایگەیاندبوو “عێراق بە بڕی شەش ملیار دۆلار قەرزاری ئێرانە و بڕیارە بەشێکی ئەو قەرزە لەم ماوەیەدا پێبداتەوە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×