کەشناسی هەرێم؛ پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
  2022-06-16       329       

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرەزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن و لەناوچەکانی باشوریش ئەگەری کەمێک بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڵاویکردوەتەوە،"ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت .خێراى با لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان  (10- 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، با بە ئاراستەی باکورى خۆرئاوا دەبێت، مەوداى بینین لەنێوان (9 - 10 )کیلۆمەتر دەبێت لەکاتی گەرما پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر  دەبێت بە (1-2)پلە لەگەڵ دوێنێ".

ئاماژەی بەوەشکردوە،"ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابونی پەڵەهەوری جیاجیا  لەناوچەکانی باشوری هەرێم ئەگەری کەمێک بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بە (1-2) پلە لەگەل تۆمارەکانی رۆژی پێشو، خێرای با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت لەنێوان  (10-20 )کیلۆمەتر لە کاتژمێرێدا، با بە ئاراستەی باکورى خۆرئاوا  دەبێت، مەودای بینین (9-10) کیلۆمەتر دەبێت".

سەبارەت بە پلەکانی گەرم کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :هەولێر:41، سلێمانی:38، دهۆک:38، کەرکوک:42، هەڵەبجە:41، سۆران:36، راپەرین:37، گەرمیان:43 دەبێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×