لە مەتینا شەڕێكی سەخت بەڕێوەدەچێت و 51 سەربازی توركیا كوژران
  2022-06-16       1077       

گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار “ئۆپەراسیۆنی تۆڵەكردنەوەی شۆڕشگێڕییان” دژی سەربازانی سوپای توركیا لە گردی جودیی مەتینا دەستپێكرد و تائێستاش بەردەوامە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەی گەریلاشدا زیاتر لە 51 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ئاوێنە: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە وەرگیراوە، گەریلاكان “ئۆپەراسیۆنی تۆڵەكردنەوەی شۆڕشگێڕییان” لە دژی سەربازەكانی توركیا ئەنجامدا، كە ئێوارەی 15ی حوزەیران لە گردی جودی لە مەتینا جێگیربوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، كە لە چالاكییەكاندا تاوەكو ئێستا 51 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و تا ئێستاش ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوامە.

چاوەڕێ دەكرێت ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە وردەكاریی زیاتر لەبارەی “ئۆپەراسیۆنی تۆڵەكردنەوەی شۆڕشگێڕیی” بڵاوبكاتەوە، كە تاوەكو ئێستا بەردەوامە دژی سوپای توركیا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×