عەلی حەمە ساڵح: هیچ بڕە پارەیەك بۆ رێگای كەلار – دەربەندیخان دابین نەكراوە
  2022-06-16       398       

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، نەك 60 ملیار دینار بەڵكو هیچ بڕە پارەیەك بۆ رێگای كەلار - دەربەندیخان دابین نەكراوە و تەنها بڕیارە و دەبێت سلێمانی خۆی دابینی بكات.

ئاوێنە: ئەو پەرلەمانتارە لە بەدواداچوونێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە چەند رۆژی رابردودا وەزیر و بەرپرسانی حكومەت رایانگەیاند كە بڕی 60 ملیار دینار بۆ رێگای كەلار- دەربەندیخان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تەرخانكراوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردووە، ئەمە بڕیاری خەرجكردنەو دەبێت لە داهاتی سلێمانی خۆی پارەكە دابین بكرێت، لە سلێمانی دەڵێن هەموو تەركیزیان لەسەر دابینكردنی موچەیە و پارە بۆ پرۆژە نییە، دەیان پرۆژەی دیكە لە سلێمانی و گەرمیان و رانیەو هەڵەبجە و سەرجەم قەزاو ناحیەكان لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریان لێدراوە و دەبێت لە داهاتی سلێمانی بێت، لە سلێمانی دەڵێن داهات نییە و هەمووی راگیراوە.

عەلی حەمە ساڵح جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە ئێستادا سەرجەم پرۆژەكانی هەڵەبجە و گەرمیان و سلێمانی و راپەڕین ڕاگیراون، جگە لە 100 مەتری سلێمانی كە زۆر بەهێواشی كاری تێدا دەكرێت و وەك ئەوەیە ئەویش راگیرابێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×