وادەی گەیشتنی بەنزینە 800 دینارییەكە بۆ سلێمانی ئاشكراكرا
  2022-06-16       399       

ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانەسروشتییەکان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، ئێوارەی ئەمڕۆ بەنزینە 800 دینارییەكە دەگاتە سلێمانی و بەسەر شۆفێران دابەشدەكرێت.

ئاوێنە: سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانەسروشتییەکان لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك ملیۆن و 200 هەزار لیتر بەنزین دەگاتە سلێمانی و بەنرخی 800 دینار دەدرێتە بەشۆفێران.

وتیشی، ئەو بەنزینە لەلایەن پاڵاوگەكانی قەیوان لە بازیان ئامادەدەكرێت و بڕیارە ڕۆژانە بەردەوامبێت و لە سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دابەشبكرێت بەسەر شۆفێراندا.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە جگە لەوەش بڕیارە بەنزینە 690 دینارییەكە دابین بكرێتەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا و بەوەش جۆرێك لە جێگیربوون لە نرخ دروستدەبێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×