مالیکی داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا لە حکومەتی عێراق دەکات
  2022-06-16       492       

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، بۆردوومانە بەردەوامەکانی تورکیا و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنیی زیانی گەورە بە پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق دەگەیەنێت، داواش لە حکومەتی عێراق دەکات، پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکانیدا بکات و کاربکات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا.

ئاوێنه‌: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کەمێک پێش ئێستا تویتێکی لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی عێراق بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: دەستدرێژیکردنە سەر سەروەریی عێراق لەلایەن هیچ وڵاتێکەوە قبوڵ ناکرێت و دەبێت حکومەت ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی.

جەختیش دەکاتەوە، کە دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق لە هەرێمی کوردستان و شەهید و بریندارکردنی هاوڵاتییانی مەدەنیی “زیانی زۆر گەورە بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەگەیەنێت”.

مالیکی لەسەر هێرشە دووبارەبووەکانی دەوڵەتی تورکیش داوا لە حکومەتی عێراق دەکات: پێداچوونەوە بە هەڵوێستی خۆیدا بکات و کاربکات بۆ ڕێگریکردن لەو پێشێلکارییانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×