لە بەغداوە بڕە پارەیەك گەشتە هەرێم
  2022-06-16       402       

وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند: بڕی 23 ملیار و 350 ملیۆن دیناری شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

ئاوێنه‌: وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی بڵاویكردەوە، بڕی 23 ملیار و 350 ملیۆن دیناری تری شایستە داراییەكانی جوتیاران خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم كە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پارێزگای سلێمانی (بڕی نۆ ملیار دینار ) وە پارێزگای هەولێر (بڕی حەوت ملیار و حەوت سەد و پەنجا ملیۆن دینار) وە پارێزگای دهۆك بڕی ( شەش ملیار و شەش سەد ملیۆن دینار).

ئەوەش روونكراوەتەوە، بڕیارە دوای تەواو بونی ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكان بەسەر جوتیاران دابەش بكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×