قائیمقامی سلێمانی: لە دو رۆژی داهاتودا دەست بە دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناری دەكرێت
  2022-06-16       396       

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دو ڕۆژی داهاتودا بەنزینی 800 دیناری دەگاتە سلێمانی و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت .

ئاوێنە: ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین پاڵپشتی نرخەکەی بکات و بە 800 دینار دابەش بکرێت، لە دو ڕۆژی داهاتودا لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەست بە دابەشکردنی دەکرێت."

وتیشی، "بڕی بەنزینەکە ملیۆنێک و 200 هەزار لیترە بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و لە سەرەتاوە ئەو بەنزینە زیاتر بۆ شۆفێرانی تاکسی و پاس دەبێت و دواتر بۆ سەرجەم شۆفێران."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×