لە هەولێر هاوڵاتییەك بەپەت لەلایەن تۆمەتبارێكەوە خنكێنرا
  2022-06-16       650       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، هاوڵاتییەك بەپەت لەلایەن تۆمەتبارێكەوە خنكێنراوەو پۆلیسیش سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە هۆكاری روداوەكەو دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ(پێنجشەممە) لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٦-٦-٢٠٢٢) دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە بونی تەرمێک لە پزیشکی دادی، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری مردنەکەی و دەستنیشانکردنی شوێنی ڕوداوەکە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کەوا کەسێک کوژراوە بەناوی (شێرزاد قادر وەلی)، هەروەها لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا تۆمەتبار دەستنیشان کرا کەوا هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنەکەو بە پەتێک خنکاندویەتی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە."

ئاماژەی بەوەشدا كە "لە ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەسەر هۆکاری ڕوداوەکەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×