چوارچێوەی هەماهەنگی "لیژنەیەكی دانوستانی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێزە نیشتمانییەكان پێكهێنا"
  2022-06-16       478       

چوارچێوەی هەماهەنگی لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا تاوتوێی گفتوگۆكانی نێوان هێزە نیشتمانییەكانیان بۆ پێكهێنانی حكومەت كردوەو لیژنەیەكی دانوستانیشیان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێزە نیشتمانییەكان پێكهێناوە.

ئاوێنە: چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبونەوەیەكی ئاسایی خۆیان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی ئەمنی و سیاسی گرێداوە.

بەپێی بەیاننامەكە، لە بڕگەی یەكەمی كۆبونەوەكەیاندا، میوانداری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیان كردوە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك لەوانە: پرسی ئەمنی و پێشێلكارییەكانی توركیا، شەڕی دژی تیرۆرو هەروەها پرسی بەشداری عێراق لە كۆنگرەی ریاز بۆ وزە.

لە بڕگەی دوەمی كۆبونەوەكەشدا بەپێی بەیاننامەكە، تاوتوێی پرسە سیاسییەكان كراوەو بەشدارانی كۆبونەوەكە تاوتوێی گفتوگۆی نێوان هێزە نیشتمانییەكانیان بۆ پێكهێنانی حكومەت كردوەو هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەكی دانوستانی پێكهێناوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێزە نیشتمانییەكان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×