بەگوێرەی ئەنجامی پشكنینی ئەو بەنزینەی كە بڕیارە سبەینێ لە سلێمانی دابەشبكرێت، بەنزینەكە گونجاوە.
ئاوێنە: پشكنینەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانییەوە ئەنجامدراوەو بەگوێرەی ئەنجامەكەی، بەنزینەکە کە لە جۆری نۆرماڵە، گونجاوە.
عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند"چاودێر دەبین بۆ ئەوەی دەستکاری کوالێتی بەنزینەكە نەکرێت، چونكە کوالێتی وەک گرانی نرخ و بگرە زیاتریش مەترسیدارە، سوتانی ئۆتۆمبێل و تێکچونی لێدەكەوێتەوە."