وەفدێكی حكومەتی هەرێم لە توركیایە
  2022-06-17       465       

وەفدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیاو بڕیارە ئەمڕۆ كۆبونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەست پێبكات بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك لەوانە "ئاسایشی سنور."

ئاوێنە: میدیای پارتی بڵاویكردۆتەوە، وەفده‌كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی، ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی وەفده‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا ده‌ستپێبكات.

ئەوەش خراوەتەڕو "هه‌ریه‌ك له‌ پرسه‌كانی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوری و بازرگانییه‌كان و ئاسایشی سنور و ئاسانكاری زیاتر بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان له‌ دیارترین پرسه‌كانی جێی بایه‌خی وەفدی هه‌رێمی كوردستانن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×