كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوەو سبەینێ خۆڵبارینێكی سوك دەبێت
  2022-06-17       339       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ(هەینی) و سبەی(شەممە)، پلەكانی گەرما بەرزببنەوەو لە پاشنیوەڕۆی سبەینێشەوە بەهۆی چالاكبونی خێرایی با، خۆڵبارینێكی سوك پەیداببێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا، رایگەیاند، ئەمڕۆ(هەینی)، ئاسمانی هەرێم ساماڵ و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10- 20) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت و مەوداى بینینیش (8 - 10) کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لەچاو دوێنێ كەمێك بەرزتر دەبنەوە.

هەروەها سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش رایگەیاندوە، ئاسمانی هەرێم دەبێت لەگەڵ بونی خۆڵبارینێكی سوك و پلەكانی گەرماش بەراورد بە رۆژانی پێشو 1 تا 2 پلە بەرزدەبنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سبەینێ خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە كاتەكانی پاشنیوەڕۆ چالاک دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگاتە سەروی 30 کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكداو دەبێتە هۆی پەیدابونی کەمێک تۆزو مەودای بینین (7 – 9) کیلۆمەتر دەبێت .

كەشناسی پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ لە ناوچە جیاجیاكان بەمجۆرە بن:

هەولێر  : 41

سڵێمانی : 40

دهۆک  : 40

کەرکوک : 44

هەڵەبجە : 41

سۆران  : 37

راپەرین : 37

گەرمیان : 45

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×