ئاگادارییەك لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە
  2022-06-17       607       

قائیمقامیەتی سلێمانی لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و بەرگرتن لە حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە لەبارەی بەكارهێنانی سەوزە و دۆ و پیاڵەی شووشەوە سەرجەم خواردنگە، چایخانە و ڕیستورانتەكانی سلێمانی ئاگاداردەكاتەوە.

ئاوێنە: ڕێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی داوای لێكردووين بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوەوە ڕێكاری پێویست بگيرنەبەر و لە قۆناغی یەكەمدا بەشی زۆری ئەو شەمعە و بیرانەمان داخست كە ئاوەكانیان بۆخواردنەوە شیاو نەبوون”.

ئاشكرایكرد، ” لێرەوە هەموو چێشتخانەو خواردنگە و چایخانانە ئاگاداردەكەینەوە بە هیچ جۆرێك نابێت سەوزە بە هەموو جۆرەكانییەوە و دۆی كراوە(دروستكراو) و پیاڵەی شووشە بۆ چا بەكاربهێنن، لە سبەینێوە هەر شوێنێك پابەندی ئەو ڕێنماییانە نەبێت ڕێكاری توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

داواش لە هاوڵاتییان دەكات لەكاتی بوونی هەر گومانێك یاخود بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە یان لاپەڕەی فەرمیی قائیمقامیەت لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووكەوە بكەن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×