عەمار حەکیم بۆ سەدرییەکان: کەس بۆشایی کەس پڕناکاتەوە
  2022-06-17       495       

عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقییون لەبارەی کشانەوەی ئەندامانی سەدر لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “کەس جێی کەس پڕناکاتەوە”.

ئاوێنه‌: لە لێدوانێکدا عەمار حەکیم دڵگرانی خۆی بۆ بڕیارەکەی کوتلەی سەدر دەربڕی و ڕایگەیاند، “کەس ناتوانێت بۆشایی کەسی دیکە پڕبکاتەوە لە دەسەڵاتی هەمەجۆ و فرە تێڕوانین و هەمەچەشنی لایەنە سیاسییەکانی عێراقدا”.

وتیشی، “عێراق پێویستی بە یەک پۆلییە، پێویستیشی بە حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانییە کە پێکهاتبێت لە کەسانی دڵسۆز”.

باسی لەوەشکرد، “بەتەنها خزمەتگوزاری دەتوانێت پەیوەندی نێوان جەماوەر و سیستمی سیاسی ڕێکبخاتەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەندامانی کوتلەی سەدری ڕاسپارد نامەی دەستلەکارکێشانەوەکانیان ڕادەستی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بکەن.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×