وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر دابینكردنی بڕی 800 ملیۆن دینار ته‌نها بۆ پارێزگای سلێمانی وه‌كو بودجه‌یه‌كی فریاگوزاری خێرا بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی سكچون.
ئاوێنە: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری سلێمانی، رایگه‌یاند، "به‌هۆی وه‌رزی گه‌رما و بونی وشكه‌ساڵیه‌وه هاوشێوه‌ی چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له شاری سلێمانی نه‌خۆشی كۆلێرا تۆماركرا، له شاری هه‌ولێریش دوێنێ چه‌ند حاڵه‌تێك هه‌بون، ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ توشبوان به نه‌خۆشییه‌كانی سكچون كه جۆره‌كانی زۆره و هه‌مو ساڵێك له‌م كاته‌دا به‌رزده‌بێته‌وه".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایسپاردوه كه له‌نزیكه‌وه به‌دواداچون بۆ دۆخی سلێمانی بكات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایسپاردوه كه له‌نزیكه‌وه به‌دواداچون بۆ دۆخی سلێمانی بكات و رێگری بكرێت له ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م نه‌خۆشیه و ئاماده‌یی حكومه‌تی ده‌ربڕی بۆ هه‌رهاوكاریه‌ك كه پێویست بێت، ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و خۆپاراستن به‌وردی باسی دۆخه‌كه كراوه، له ئێستادا له چوار نه‌خۆشخانه توشبوانی سكچون و رشانه‌وه وه‌رده‌گیرێت و ده‌خرێنه ژێر چاودێرییه‌وه و كاری زۆرباش كراوه.
وەزیری تەندروستی باسی له‌وه‌شكرد، "له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار قسه‌مان كردوه و باسمان له‌وه‌كردوه كه ده‌بێت سه‌رچاوه‌كانی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو رێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی بۆ هاوڵاتیان جێبه‌جێ بكرێت و ده‌بێت گومانمان له‌و ئاوانه نه‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌بێت له بازاڕه‌كانی كوردستان سه‌وزه‌وات و هه‌ندێك شه‌ربه‌ت و سارده‌مه‌نی قه‌ده‌غه‌كراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ئاماده‌ناكرێن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "نه‌خۆشی كۆلێرا تازه نیه به‌ڵام پێداویستییه‌كی زۆری ده‌وێت و پێویسته توشبوان به‌په‌له خۆیان بگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه، له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه مردن به‌هۆی سكچونی توند هه‌بوه سێ حاڵه‌تیان سه‌روی 70 ساڵی بوه، هه‌ڵگری نه‌خۆشی شه‌كر و دڵ بون، تكا ده‌كه‌ین هاوڵاتیان سه‌ره‌ڕای خواردنی ئاو و خواردنی پاك له‌كاتی توشبون به نه‌خۆشییه‌كه به‌په‌له خۆیان بگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه".
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی، "سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر دابینكردنی بڕی 800 ملیۆن دینار ته‌نها بۆ پارێزگای سلێمانی وه‌كو بودجه‌یه‌كی فریاگوزاری خێرا بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی سكچون كه ئه‌مه پێداویستی ده‌رمان، پزیشكی و سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و هه‌ندێك ژێرخانی پێدابین ده‌كرێت".