"چوارچێوەی هەماهەنگی بەنیازە مالكی بكاتەوە بە سەرۆك وەزیران"
  2022-06-20       657       

ئەندامێكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئاشكرایكرد، چوارچێوەی هەماهەنگی خواستی هەیە نوری مالكی كاندید بكات بۆ سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق.

ئاوێنه‌: فازڵ كەسار ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندوە، خواستی چوارچێوەی هەماهەنگیە كە نوری مالكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا كاندید بكات بۆ سەرۆكی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، چونكە چوارچێوەی هەماهەنگی ئێستا گەورەترین كوتلەی پەرلەمانییە.

 راشیگەیاندوە، مالكی ئاستێكی بەرزو بەهێزو پسپۆڕی هەیە بۆ ئیدارەدانی سەرجەم قەیرانەكان كە وڵات روبەڕوی دەبێتەوە، بۆیە كە سەرۆك وەزیران بەهێز بێت حكومەتیش بەهێز دەبێت و لەبەرژەوەندی وڵات و چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان دەبێت.

پێشتر عائد هیلالی سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باسیانلەوەدەكرد چوارچێوەكەیان چەند ناوێكی دەستنیشان كردبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران لە قۆناغی داهاتو و لەوبارەیەوە رایگەیاندبو،  هیچ گفتوگۆیەكیان لەوبارەیەوە نەكردوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×