سامان عاره‌ب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر دەڵێت، “تاوه‌كو ئێستا، نزیكه‌ی 40 ملیار دۆلار له پارێزگای هه‌ولێر سه‌رمایه‌گوزاری كراوه و له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردووش‌دا 100 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان دراوه به پڕۆژه‌كان به سه‌رمایه‌ی هەشت ملیار دۆلار”.
ئاوێنە: لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری سامان عارەب لەبارەی دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان باسی لەوەکرد، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكان کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا و ئێمه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر پێشنیاری خۆمان پێشكه‌ش كرد. گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگا كراوه، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شاره‌وانی كراوه بۆ دابینكردنی شوێن، دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و پارێزگای هه‌ولێر مۆڵه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌درێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، “به‌پێی به‌ره‌وپێشچوونی خشته‌ی كار، كاتێك پڕۆژه‌كه به به‌ڵێنده‌ر یا وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌درێت، ماوه‌ی ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه و ژێرخانی خزمه‌تگوزارییه‌كان 10 ساڵی پێویسته كه ده‌بێت ته‌واو بكرێت، گێڕانه‌وه‌ی قسته‌كانیش به درێژترین ماوه ده‌بێت واتا 15 ساڵ به‌ره‌و سه‌ر و كه‌مترین پێشه‌كیش وه‌رده‌گیرێت، چونكه ده‌زانین دۆخی هاووڵاتیان به‌و شێوه‌یه نییه كه پێشه‌كییه‌كی زۆر بده‌ن، بۆیه كێبڕكێیه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه كه‌مترین پێشه‌كی و درێژترین ماوه‌یان پێ بدرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، “لەماوەی ڕابردوودا لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر دەتوانم بڵێم 15 هەزار هەلی کار ڕەخسێنراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵی ڕابردوو 35 هەزار هەلی کار ڕەخسێنراوە، ئومێدیش دەکەین تا کۆتایی ساڵ، 70 هەزار هەلی کار بڕەخسێنین، زۆربەی زۆری کرێکارەکان، کرێکاری خۆماڵین و %75 مەرجی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ ئەم پڕۆژانە پێویستە بۆ کرێکاری خۆماڵی بن ئەو %25ەی دەمێنێتەوە ئەو کرێکارانەن بۆ ماوەی شەش مانگ تاوەکو ساڵێک ڕاهێنانیان پێ دەکەن”.