ئه‌مڕۆ دوشەممە، وه‌زیری پێشمه‌رگه، ئیمزای له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی ٢٩ پۆستی باڵای دیكەی وەزارەتەكەی كرد.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، "له‌دوای گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ریه‌ك له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ ٢٠ی حوه‌زیرانی ٢٠٢٢، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، واژۆی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی ٢٩ پۆستی باڵای تر كرد، له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه."
وەزارەتی پێشمەرگە هێمای بۆ ئەوەش كردوە"ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، وه‌ك هه‌نگاوێكی تری گۆڕانكارییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی ئه‌نجام دراوه."
ئاماژەی بەوەشداوە كە "له‌دوای بڕیاری خانه‌نیشینكردن و جێبه‌جێ كردنی، ده‌رفه‌تی یاسایی و ئیداری بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی خوێنی تازه و كاراكته‌ری نوێ دروستبوه."
وەزارەتەكە جەختیشی كردۆتەوە كە "ئاڵۆگۆڕكردنی پۆسته‌كان له ده‌رئه‌نجامی پسپۆڕی و شاره‌زایی له‌بواره‌كاندا بوه، وه‌ك قورسترین ئه‌ركی ناو كارنامه‌ی چاكسازی و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت، له‌میانی كابینه‌ی نۆیه‌مدا جێبه‌جێ كراوه."