پەرلەمانتارێكی پارتی: بە دامەزراندنی دو کۆمپانیای خۆماڵی نیوەی داهاتی نەوت بۆ هەرێم دەگەڕێتەوە
  2022-06-20       419       

رێبوار بابکەیی، پەرلەمانتاری پارتی لە لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: "بە دامەزراندنی دو کۆمپانیای خۆماڵی بواری نەوت، نزیكەی نیوەی داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی هەرێم دەگەڕێتەوە."

ئاوێنە: رێبوار بابکەیی، ئەمڕۆ دوشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند"بۆ دۆزینەوەی نەوت و بەبازاڕکردنی لەلایەن کۆمپانیا بیانییەکانەوە (47%) ی داھاتی نەوت بۆ کۆمپانیاکان دەبێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو: بە دامەزراندنی هەردو کۆمپانیای (کۆمۆ) و (کرۆک) ئەو داهاتەی بۆ كۆمپانیاكان دەبێت، بۆ خەزێنەی هەرێم دەگەڕێتەوە.

وتوشیەتی''ئەو ھەنگاوە دەبێتە ھۆی ئەوەی داھاتی ھەرێمی کوردستان زیاد بێت، حکوومەت خۆی دەیەوێت سەرچاوەکانی داھات ھەمەجۆر بکات و داھاتی نەوت سەرچاوەی سەرەکییە و ئەگەر ئەو ٤٧%ـە بگەڕێتەوە بۆ خەزینەی حکوومەت زۆر گرنگە بۆ باشکردنی دۆخی داراییی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و بوونی ئەو کۆمپانیا نیشتمانییانە گرنگیی ئەوەیشیان ھەیە کە ناکەونە ژێر کاریگەریی ھیچ بڕیارێکی سیاسی، وەکوو ئەوەی بەناو دادگای فیدراڵی.''

پێشتر حکومەتی هەرێم له‌ نامیلكه‌یه‌كدا تێڕوانینی خۆی بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت خسته‌ڕو و رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆمپانیای كوردستان بۆ نه‌وت و غاز (KROC) تایبه‌ت به‌ بواری دۆزینه‌وه‌، ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز و كۆمپانیای كوردستان بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت (KOMO) داده‌مه‌زرێنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×