ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی تایبه‌ت به‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین كۆده‌بێته‌وه‌
  2022-06-21       201       

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامده‌دات و به‌ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی.

ئاوێنە: به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ 74ه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌ك كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی و دواتریش ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ و پێشنیار ده‌دات.

به‌پێی بڕگه‌ی دوه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ش، سێیه‌مین دانیشتن و كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌ 72ی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×