سەدر بۆ بارزانی و حەلبوسی: چاوەڕوانی سوپڕایزی گەورە بن
  2022-06-21       1425       

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی نهێنیی ئاراستەی بارزانیی‌و حەلبوسیی كردووە و پێی راگەیاندوون:" چاوەروانی سوپڕایزی گەورە بن لەدوای 10ی تەموزەوە".

ئاوێنە: بەپێی چەند میدیایەكی عێراقیی كە پشتیان بەلێدوانی چەند سەرچاوەیەكی ئاگاداری گروپەكەی موقتەدا سەدر بەستووە، پەڕلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی كوتلەی سەدر بەهاوڕێیەتی موقتەدا سەدر بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی سعودییە دەكەن.

هەروەها ئەو سەرچاوانە ئەوەیان ئاشكرا كردووە، كوتلەی سەدرو ڕێبەری كوتلەكە لەسعودیە چەند كۆبوونەوەیەكی نهێنیی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجامدەدەن كە هاوكات دەبێت لەگەڵ كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو لە15ی مانگی داهاتوودا، ئەویش بەبەشداریی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاو ئامادەبوونی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

هەروەها ئەوە دووپاتكراوەتەوە كە ئەو گەشتەی سەدر جێگەی گومانی ڕكابەرەكانییەتی، بەتایبەت كە ئەوە ئاشكرابووە، ناوبراو داوای لەهاوپەیمانەكانی (بارزانی‌و حەلبوسی) كردووە تاوەكو كاتی گەڕانەوەی ئەو لەئەنجامدانی فەریزەی حەج، لەهاوپەیمانێتییەكەیان بەردەوامبن‌و هەڵینەوەشێننەوە.

هاوكات ئەوەش ئاشكرا كراوە كە "لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەدر بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەریەك لەمەسعود بارزانی‌و محەمەد حەلبوسیدا كردووەو تێیدا پێیڕاگەیاندووە، لەدوای 10ی مانگی تەممووزەوە چاوەڕێی سوپرایزو گۆڕانكاریی لەناكاوبن".
بەپێی هەواڵێكی پێگەی "عەرەبییە"ی سعودیی، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەو دەستپێشخەریەی چوارچێوەی هەماهەنگیی ڕەتكردۆتەوە بۆئەوەی لەبڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كوتلەكەی‌و دووركەونەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×