هیمداد شاهین، وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت دەداتەوە و دەڵێ، کورسی دەسەڵات چۆڵکەن بە مانگێک کێەی بەنزین چارەسەر دەکەین.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم به وه‌كاله‌ت له دیدارێكی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كردبوو، "کێشه‌ی به‌نزین له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێم هه‌یه نه‌وه‌ک له دهۆک و هه‌ولێر تا ئێمه بڵێن با بازرگانێکی تر ئه‌وه بهێنێت، خۆزگه سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ بیتوانیایه کێشه‌ی سلێمانی چاره‌سه‌ر بکردایه ئه‌وکاته ئێمه ده‌ڵێن بازرگان هه‌ن ده‌توانن ئه‌وه بکه‌ن".
لای خۆیه‌وه هیمداد شاهین، وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت: "کورسی حوکمڕانیی جێگای یەکێكمانی تێدا دەبێتەوە، فەرموون ئێوه چۆڵی بکەن بزانن بە یەک مانگ کێشەکە چارەسەر دەکەین یان نا؟".
ئه‌وه‌شی وتووه: "ئەگەر کێشەی سووتەمەنی و بەشی زۆری کێشە هەنوکەییەکانی خەڵکمان چارەسەر نەکرد، ئه‌وه نه‌ك هه‌ر ئامادەین دەست لەکاربکێشینەوە، به‌ڵكو ئاماده‌ین لە سێدارە بدرێین".
ده‌شڵێت: "لە کوێی دونیادا هەبووه حکومەت خۆزگە بخوازێت ئۆپۆزسیۆن کێشەکان چارەسەر بکات، به بێ ئەوەی دەسەڵات جێبهێڵێت؟".