هەولێر... بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا سەردانیكردنی ڕاگیراوان ڕاگیرا
  2022-06-21       283       

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت: سەردانی كردنی ڕاگیراوان لە بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە بۆ ماوەیەكی كاتی ڕاگیرا.

ئاوێنه‌: هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە: بەهۆی بڵاو بوونەوەی پەتای (كۆلێرا) سەردانی كردنی ڕاگیراوان لە بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە بۆ ماوەیەكی كاتی ڕاگیراوە لەبەر پاراستنی گیانی سەردانیكەران و ڕاگیراوان.

جێگەی باسە، ماوەی چەند هەفتەیەكە پەیای سكچون و ڕشانەوەو كۆلێرا لە هەرێمی كوردستان بڵاوبۆتەوەو ڕۆژانە سەدان هاوڵاتی داغڵی نەخۆشخانەكان دەكرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×