ڕێکخراوێکی ژنان: زۆرترین خۆکوشتن و کوشتنی ژنان لەمساڵدا لە هەولێر بووە
  2022-06-21       718       

ڕێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی کوشتن، خۆکوشتن و سوتانی ژنانی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، بەپێی ئامارەکە زۆرترین ڕێژەی ئەو حاڵەتانە لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە.

ئاوێنه‌: بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کۆی گشتی کوشت، خۆکوشتن و سوتانی ژنان لە هەولێر 26 حاڵەت بووە، لە سلێمانی 17 حاڵەت، لە دهۆک 25 حاڵەت تۆمارکراون.

هەروەها لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان حەوت حاڵەت، لە ڕاپەڕین سێ حاڵەت و لە سۆرانیش یەک حاڵەت تۆمارکراوە.

کۆی گشتیی حاڵەتەکان بەمجۆرەیە بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکە، 29 حاڵەتی خۆسوتان، 31 حاڵەتی خۆکوشتن و 22 حاڵەتی  کوشتن لە هەرێمی کوردستان لەمساڵدا تۆمارکراوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×