شاسوار عەبدولواحید: پڕۆسەی سیاسی عێراق بەبێ سەدر ناتەواوە
  2022-06-21       400       

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیاند، هەر پڕۆسەیەكی سیاسی لە عێراق بەبێ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر تەواو نییەو باشترین رێگەش ئەوەیە كە داوای لێبكرێت لە بڕیاری كشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسی پاشگەزببێتەوە.

ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، كەمێك لەمەوبەر لە تویتێكدا راگەیاند، هەر پڕۆسەیەكی سیاسی بەبێ سەدر تەواو نییەو غیابی سەدر كاریگەری گەورەی دەبێت.

وتوشیەتی، بۆیە پێمانوایە باشترین رێگە ئەوەیە كە داوا لە سەدر بكرێت پاشگەزبێتەوە لە بڕیاری كشانەوەو پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكەشی بگەڕێنەوە پەرلەمان یاخود پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوەو كاربكرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی نوێ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×