"دابینكردنی بەنزین بەنرخی پاڵپشتیكراو بەردەوام دەبێت"
  2022-06-21       364       

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، ئەمڕۆ(سێشەممە) لە كۆبونەوەیەكی فراواندا بە سەرپەرشتی وەزیری سامانە سروشتییەكان بڕیاردرا كە دابینكردنی بەنزین بەنرخی پاڵپشتیكراو بەردەوام بێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی فراوانی كردو "لەو كۆبونەوەیەدا كە بەڕێوەبەرانی نەوت و كانزاكانی پارێزگاكانی كوردستان ئامادەیبون، بڕیاردرا رۆژانە  3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین دابین بکرێت بە كوالێتی و مواسەفاتێكی باش."

هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"تەوەرێکی کۆبونەوەکە تایبەت بو بە پاڵپشتیكردنی كەرتی گواستنەوەی گشتی بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت بەنرخێکی پاڵپشتیکراو بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی بەنزینی 690 دیناری."

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕو"لەو کۆبونەوەیەدا وەزیری سامانە سروشتیەکان سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد كە لەماوەی 4 رۆژی رابردوودا 9 ملیۆن لیتر بەنزینی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاکانی کوردستاندا دابینكردوەو رۆڵی لەكۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین هەبو."

هەروەك بەپێی راگەیەندراوەكە، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی خراپی کوالێتی بەنزینیش وەزیری سامانە سروشتیەکان داوای لە لیژنەی باڵای چاودێری و بەدواداچونی كوالێتی و مواسەفاتی بەنزین کرد هەوڵەکانیان چڕبکەنەوەو دەستنیشان و سزای توندی هەر بەنزینخانەیەکیش بکەن کە بەدەر لە ڕێنماییەکانی وەزارەت سەرپێچی دەکەن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×