ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆ وه‌ڵامی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، بونی دو ملیۆن ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان ئاماژه نییه بۆ باشیی گوزه‌رانی هاوڵاتیان، به‌ڵكو به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خراپی پلانی حكومه‌ت.
ئاوێنە: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لەمیانی گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەك لە كەناڵەكانی راگەیاندندا، وتبوی، ئێستا له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له دو ملیۆن ئۆتۆمبێل تۆماكراون، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه هاوڵاتیان دۆخیان هێنده خراپ نییه كه باس ده‌كرێت.
له‌وباره‌وه موقه‌ده‌م كاروان محه‌مه‌د سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی هاتوچۆی سلێمانی له فه‌یسبوكی خۆی نوسیویه‌تی: تۆماركردنی (دو ملیۆن) ئۆتۆمبێل له كوردستان، په‌یوه‌ندیی نییه به باشی گوزه‌رانی هاوڵاتیان، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به خراپی پلانی حكومه‌ت له هاورده‌كردن و تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌وه هه‌یه، مه‌به‌ستی حكومه‌تیش له تۆماركردن زیاتر كۆكردنه‌وه‌و زیادكردنی داهاته.
كاروان محه‌مه‌د ڕاشیگه‌یاندوه: له ساڵانی ڕابردوودا هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی نوێ هه‌نارده بكرایه، ئۆتۆمبێلێكی دیكه ده‌مرێنرا و ده‌سڕدرایه‌وه، جگه له‌وه‌ی له‌ئێستادا هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیی له ئاستێكی زۆر خراپدایه، هاوڵاتیان بۆ ڕاییكردنی ئیشوكاری ڕۆژانه‌یان به‌ناچاری په‌نا بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان ده‌به‌ن.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هاتوچۆی سلێمانی نوسیویشیه‌تی: ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبێل، له‌ڕوی قه‌ره‌باڵغییه‌وه خه‌ریكه ژیان له كوردستان ده‌وه‌ستێنێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ڕوی ژینگه‌ییه‌وه ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبێل كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌ی كوردستانی به‌ته‌واوی پیس كردوه.