2022-06-22   329     
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، سروشتی کۆلێرا وایه به‌هۆی پیسبونی سه‌رچاوه‌ی ئاو و خواردنه‌وه‌وەیە، له‌و دو هۆکاره زیاتر نییه، دەشڵێت، "کۆلێرا وه‌کو کۆرۆنا نیه پێشینه‌یه‌کی باشمان هه‌یه له‌سه‌ر کۆلێرا ده‌توانین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پاڵپشتی ماددی حکومه‌ته".
ئاوێنە؛ د.هێرش سه‌ید سه‌لیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه، "له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا بارودۆخی توشبون به سکچون و ڕشانه‌وه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی زۆر زیادیکردوه، له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار، دوای ئه‌وه‌ی جێگه نه‌ما بۆ نه‌خۆش داخل کردن نه‌خۆشخانه‌ی کۆماری شه‌هید دکتۆر هێمن، که پێشتر ته‌رخانکرابو بۆ کۆرۆنا کردمانه‌وه به‌ڕوی نه‌خۆشانی سکچون و ڕشانه‌وه جگه‌له‌وه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی مناڵان له‌م ماوه‌یه‌دا به شێوه‌یه‌کی زۆر په‌تای سکچون و ڕشانه‌وه تێیدا به‌دیکراوه، ئێستاش حاڵه‌ته‌کان له‌به‌رزبونەوەدان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئێستا به‌هه‌مان شێوه نه‌خۆشێکی زۆری تێدا داخل کراوه، ئاماره‌کان له‌به‌رزیدان، هه‌رچه‌نده دوێنی و ئه‌مڕۆ تۆزێک بارۆخه‌که هێوربوه‌ته‌وه له‌چاو ڕۆژانی پێشوتری خۆی ڕێژه‌ی داخل بون که‌مێک که‌متر بوه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه هێشتا به‌ره‌و که‌مبونه‌وه بڕۆین، چونکه ده‌بێت ئاماره‌کان چه‌ند ڕۆژێک به‌سه‌ر که‌مبونه‌وه‌دا بڕوات و به‌ره به‌ره که‌مێته‌وه ئینجا ده‌توانن ڕایبگه‌یه‌نن حاڵه‌ته‌کان له که‌مبونه‌وه‌دان.
د.هێرش سه‌ید سه‌لیم وتیشی، "کۆلێرا په‌تایه‌که هه‌مومان پێی ئاشناین له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردودا سێهه‌مین جاره ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت Outbreak واته په‌تاکه به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو بڵاوبوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێی ئاشناین شاره‌زاییه‌کمان هه‌یه چ له‌مه‌سه‌له‌ی خۆپارێزی و چ مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ر پرۆتۆکۆڵی چاره‌سه‌ری کۆلێرا دیاریکراوه، وه‌کو کۆرۆنا نییه که نه‌زانین چی ده‌که‌ین، یان له‌ماوه‌ی مانگێکدا پرۆتۆکۆل بگۆڕدرێت و چاره‌سه‌ری تازه بدۆزرێته‌وه ئه‌مه‌یان شتێکی جێگیره له‌به‌رئه‌وه ده‌توانیین کۆنترۆڵی بارودۆخه‌که بکه‌ین، ئه‌گه‌ر بتوانیین سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌که ده‌ست نیشان بکه‌ین و سه‌رچاوه‌که بپچڕێنین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که نه‌خۆشه‌کان له‌کاتێکی گونجاو و دیاریکراوی خۆیدا بگه‌یه‌نرێنه نه‌خۆشخانه هه‌تا بارودۆخه‌که‌یان ته‌شه‌نه نه‌سێنێت و زۆر وشک نه‌بنه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له‌بارودۆخێکی خراپی وشکبونه‌وه بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه به‌دڵنیاییه‌وه گورچیله‌کانیشی به‌ره‌و وشکبونه‌وه ده‌ڕوات و ده‌بێته ئاکامی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بکه‌وێته‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆشه‌که".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا سه‌رچاوه‌ی بڵاوبووه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه له سلێمانی و له‌هه‌ڵه‌بجه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟، د. هێرش سەید سەلیم وتی، "سروشتی کۆلێرا وایه شێوازی بڵاوبونه‌وه‌که‌ی له‌ڕێگه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌یه واته سه‌رچاوه‌ی ئاو و خواردنی پیسبو به میکرۆبه‌که ئه‌مانه سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌دیکرا له شوێنێکدا که خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی زۆره، ئێمه زیاتر گومانمان بۆ پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو ده‌چێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مساڵیش تۆزیک وشکه‌ساڵیه و خه‌ڵک سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی به‌کارده‌هێنێت بۆ ئاوی خواردنه‌وه یاخود بۆ به‌کارهێنان پێشبینی ده‌که‌ین ئه‌مه هۆکاری سه‌ره‌کی بڵاوبونه‌وه‌ی کۆلێرا بێت له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری".
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت به‌دڵنیاییه‌وه په‌تاکه له‌حاڵه‌ت ده‌رده‌چێت و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری
د. هێرش لەو بارەیەوە وتیشی، "ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت به‌دڵنیاییه‌وه په‌تاکه له‌حاڵه‌ت ده‌رده‌چێت و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری ئه‌وه‌ی که Outbreakiی پێده‌ڵێن ئه‌مه وه‌کو زۆربه‌ی ئافاته‌کانی تری ته‌ندروستی حسابی بۆده‌کرێت به‌ڕاستی ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌کان پڕ ببن و ده‌رمان و پێداویستی پزیشکی به‌شی ئه‌وه نه‌کات و ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان زیاد ده‌بێت خوانه‌خواسته ئێمه هیوای ئه‌وه ناخوازین و پێشبینی ئه‌وه‌ش ناکه‌ین که به‌وشێوه‌یه بێت چونکه کۆلێرا وه‌کو کۆرۆنا نییه پێشینه‌یه‌کی باشمان هه‌یه له‌سه‌ر کۆلێرا ده‌توانیین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پاڵپشتی ماددی حکومه‌ته که پێویسته له‌ڕوی دابینکردنی پێداویستی به‌ره‌نگاربونه‌وه و خۆپارێزی و چاره‌سه‌ری هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌کان بکات".