لە سلێمانی فرۆشتنی سەوزە لە چوار هەزار دەسکەوە بۆ ٥٠٠ دەسک کەمی کردوە
  2022-06-22       501       

لەدوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی سکچون و ڕشانەوە و گومانکردن بە بڵاوبونەوەی پەتای کۆلێرا لەئێستادا هاوڵاتیان پارێزی دەکەن و ڕێنمایەکانی تەندروستی جێ بەجی دەکەن و خواردنی سەوزە لەلایەن هاوڵاتیانەوە کەمکراوەتەوەو بەمەش فرۆشتنی سەوزە کەمیکردووە.

ئاوێنە - زریان محەمەد: عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی لەلێدوانیکدا بە سایتی ئاوینەی ڕاگەیاند" فرۆشتنی سەوزە لەناو عەلوەی سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبۆتەوە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆشیاری هاوڵاتیان و جێ بەجێکردنی ڕێنمایە تەندروستیەکان خۆپارێزیان لە نەخواردنی سەوزە".

راشیگەیاند" سەوزە فرۆشمان هەیە لە ناو عەلوەی سلێمانی پێش ئەم پەتای کچونە ڕۆژانە ٤٥٠٠ دەسک سەوزەی فرۆشتووە کە بەئاوی پاک بەرهەم هاتووە هی کەلارە بەڵام ئێستا ڕۆژی ٥٠٠ دەسک نافرۆشرێت ئەمەش بۆهۆی پابەندبونی هاوڵاتیان بە رێنمایە تەندروستیەکان و کە دەڵێت خۆپارێزی بکەن لە خواردنی سەوزە".

فرۆشتنی سەوزە کاریگەری هەبووە لەسەر کارگەکانی پاکردنەوەو لەکیسنان لەشاری سلێمانی بەشێوەیەک ناتوانن بەرهەم هێنان وەک پێشتر زیادبکەن.

میر هاودەنگ، خاوەنی کارگەی میر بۆ شۆردنەوە و لەکیسنانی سەوزە لەشاری سلێمانی بە ئاوێنەی ووت" ڕۆژانە ئێمە سەوزە دەخینە بازاڕەوە بەڵام لەئیستادا بەهۆی کەمکردنەوەی بەکارهێنان لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەشیوەیەکی بەرچاو بەرهەم هینان کەمبۆتەوە بەڕێژەی لە سەدا ٣٠ ئەمەش وادەکات کاری کارگەکەمان هێواشبکەینەوە تا ئاسایی بونەوەی ڕەوشی تەندروستی هاوڵاتیان".

وتیشی" ئێمە سەوزەکانمان بە ڕێنمایە تەندروستیەکان دەشۆینەوە بەشیوەیەکی کوالیتی بەرز بەڵام هاوڵاتیان لە ئێستادا لەسەرداوای تەندروستی بەکارهینانی سەوزەیان کەمکردۆتەوە ئەمەش دەبیتە هۆی کەمبونەوەی خواست لەسەر بازاڕ وەبەشێکی بازاڕی ئێمە لەسەر خواردەمەنیەکان و ڕێستۆرانتەکانە ئەوانیش لەئێستادا سەوزە بەکار نایەن".

لەئێستادا لایەنە تەندروستیەکان لە هەرێمی کوردستان داوای تەواوی خۆپاریزی لەهاوڵتیان دەکەن بۆ دوربون لە پەتای سکچون و ڕشانەوە لەناویاندا بەکارنەهینانی سەوزەیە ئەگەر دڵنیا نەبن لەسەرجاوەی بەرهەم هێنانەکەی یان شۆردنەوەی با شیوازیکی تەندروست وەپاشان بەکار هێنانی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×