موقتەدا سەدر: فشاری ئێرانمان لەسەر نەبووە بۆ كشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی
  2022-06-22       413       

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك فشاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانمان لەسەر نەبووە بۆ كشانەوە لە پەرلەمان و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ئەوەی دەگوترێت كە گوایە بە فشاری ئێران بووە درۆیە و ڕاست نییە.

ئاوێنه‌: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی فشاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە پڕۆسەی سیاسی پاشەكشەمان نەكردووە و وتیشی، “نەبوونە بەشێك لە بەرنامەی ئەوانەی هەوڵی لەناوبردنی عێراق دەدەن”.

ئاشكرایكرد، “ئەوانەی بە باڵی عێراق دەناسرێن هەوڵدەدەن دادگای عێراق ملكەچ بكەن و داواش لە لایەنە سیاسییەكان دەكەم هەڵویستی ئازایانەی خۆیانەی بنوێن لەپێناو چاكسازی و ڕزگاركردنی نیشتماندا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە لایەنەكان لە كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا فشار دەخەنە سەر لایەنەكانی دەرەوەی شیعە لە پێناو خۆیان و بەرژەوەندییەكانیاندا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×