كۆمەڵەی داكۆكی لە مافی كرێنشینان باس لەوە دەكات، ئەو فۆرمە ئۆنلاینەی دەستەی وەبەرهێنان بڵاویكردووەتەوە بۆ دابەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لە خوارووی عیراق و ئێران و ئەمریكا و ئوسترالیاش پڕكراوەتەوە.
ئاوێنه: بەرهەم سەردار سكرتێری كۆمەڵەكە رایگەیاندووە، بەر لە راگەیاندنی فۆرمی ئۆنلاینی تایبەت بە یەكەی نیشتەجێبوون تێبینیی خۆیانیان لەسەر فۆرمەكە داوەتە دەستەی وەبەرهێنان، پێشنیازی دوو فۆڕمیان كردووە كە یەكێكیان تایبەت بێت بە هاوڵاتیان و ئەوەی دیكەیشیان تایبەت بێت بە فەرمانبەران، بەڵام كاریان بە فۆڕمەكانی خۆیان كرد كە ئەمەش دەبێتە بارگرانییەكی زۆر لەسەریان.
رونیشیكردووەتەوە، ئەو فۆڕمەی ئێستا ئەوان بڵاویان كردووەتەوە هەموو هاوڵاتییەك دەتوانێت پڕی بكاتەوە، تەنانەت لە ئێران، باشووری عێراق، ئەمریكا و ئوسترالیاوە كورد فۆرمەكەی پڕ كردووەتەوە و كۆدیان بۆ هاتووە.
سكرتێری گشتی كۆمەڵەی داكۆكی لە مافی كرێنشینان جەختی لەوەش كردووەتەوە، خێزان هەیە 6 كەسن هەموویان پڕیان كردووەتەوە و كۆدیشیان بۆ چووەتەوە، ئەگەر فۆڕمەكەی ئەوانیان قەبوڵكردایە لە هەر خێزانێكی كرێنشین تەنیا سەرۆك خێزانەكە بۆی هەبوو پڕیبكاتەوە، هەروەها ئەوەی خانووی هەیە بە داتابەیس لایانە نەیدەتوانی ناسنامەی كرێنشینان دروست بكات یان پشتگیریی ئەنجومەن بەدەست بهێنێت.