بە موشەك هێرشكرایە سەر كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی كۆرمۆر
  2022-06-22       793       

سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ(چوارشەممە)، بە موشەك هێرش كراوەتە سەر كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی بەرهەمهێنانی غازی كۆرمۆر.

ئاوێنە: سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم بە میدیای رەسمی یەكێتی  ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٤٥دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە، تەقینەوەکە لەگوندی کۆرمۆر لە نزیک کۆمپانیای دانەغاز بوە و دو دەنگی ھەبوە کە پێ ئەچێت موشەك لەجۆری كاتیۆشا بوبێت. 

وتیشی تەقینەوەکە ھیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبوە و لە ئێستاشدا ھێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو ڕوداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×