دژە تیرۆر: بە كاتیۆشایەك هێرشكراوەتە سەر كێڵگەی كۆرمۆر
  2022-06-22       428       

بەڕێوبەرایەتی گشتی هێزەکانی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بە یەك كاتیۆشا هێرشكراوەتە سەر كێڵگەی كۆرمۆرو هێرشەكە زیانی گیانی بەدواوە نەبوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی هێزەكانی دژە تیرۆر، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢ی حوزەیران سەعات 4:45 خولەک، یەک کاتیۆشا لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر کرا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوە."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"لە ئێستادا هێزەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر سەرقاڵی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەن لە ڕوداوەکەو لە داهاتودا تەواوی لێکۆڵینەوەکە و وردەکارییەکەی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بڵاو دەکەینەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×