بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان ئاشكراكرا
  2022-06-22       300       

بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان، وەزیری ئاوەدانكردنەوە ئامادەی دانیشتنەكە دەبێت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی پڕۆژەكانی رێگاوبان و تەواونەكردنی یەكەكانی نیشتەجێبون لە وادەی دیاریكراوی خۆیاندا.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێی بڵاوكردەوە كە بڕیارە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی دەست پێبكات.

بەپێی بەرنامەی كارەكە، دانیشتنەكە لەم دو بڕگەیە پێكدێت:

یەكەم: خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لێژنەی (ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان)‌ سه‌باره‌ت به‌ (هۆكاری وەستاندنی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و تەواونەكردنی یەكەكانی نیشتەجێبون لە وادەی یاسایی دیاریكراوی خۆیاندا)، بەئامادەبونی بەڕێز وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٦٦) لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

دوەم: خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنیەكان ژمارە (٧٨)ی ساڵی ٢٠١٢ لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×