ئەحمەد حاجی رەشید: باشترین چارەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە
  2022-06-22       465       

ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە كۆمەڵی دادگەری، دەڵێت، بەبڕوای من بەبێ رەوتی سەدر، هیچ حکومەتێک لە عێراق سەرکەوتو نابێت بۆیە باشترین چارەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

ئاوێنە: ئەحمەد حاجی رەشید، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"سبەی پێنجشەممە ۷۳ پەرلەمانتاری جێگرەوە سوێندی یاسایی دەخۆن و قەرار وایە پاش ئەوە ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو پێکهێنانی حکومەت دەست پێبکات."

وتوشیەتی"بەبڕوای من هیچ حکومەتێک سەرکەوتو نابێت لە غیابی رەوتی سەدر، هەربۆیە بەبڕوای من پەرلەمان و حکومەتی ئایندەش شەرعیەتی ۳۲٪ دەنگدەرانیان لەدەستداوە."

ئەحمەد حاجی رەشید ئەوەشی خستۆتەڕو"بۆیە باشترین و ساناترین و بێ کێشەترین چارەسەر ئەوەیە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانی هەوڵی هەمواری یاسای هەڵبژاردن بدەن لەبەر ڕۆشنایی ڕاسپاردەی دادگای فیدڕاڵی و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەخت بدرێت."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×