ژنێک لە کاتی رزگارکردنی منداڵەکەیدا لە روباری چۆمان خنکا
  2022-06-22       375       

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ(چوارشەممە) ژنێکی تەمەن 43 ساڵ لە کاتی رزگارکردنی منداڵەکەیدا، لە روباری چۆمان خنکاوە، بەڵام منداڵەكەی رزگاركراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیەكە، كەمێك لەمەوبەرە لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمرۆ چوارشەممە کاتژمێر (6:41)ی ئێوارە ئاگادار کراینەوە بە بونى روداوێکى خنکان لە روبارى چۆمان نزیک پردى حافیز، دەستبەجێ تیمى ئامادەباشى بنکەى بەرگرى شارستانى خانەقا دەرچون بۆ شوێنى روداو.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەپێى راپۆرتى بنکەى ناوبراو بەرلەوەى بگەنە شوێنى روداو تەرمى قوربانیەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە کە ئامادەییان هەبوە لەم شوێنە، دەرهێندراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە، خنکاوەکە ئافرەتە بە رەگەز عەرەبە، ناوى (فظا على ناصر)ە، لە دایکبوى ساڵى (1979)یەو دانیشتوى رانیەیە، بەمەبەستى گەشت و سەیران لەگەڵ كەسوكارەكەی روى لەم ناوچەیە کردبو.

بەرگری شارستانی سۆران ئاشكراشیكردوە، هۆکارى روداوەکە منداڵەکەى بوە کە کەوتۆتە ناو روبارو ئەویش بەمەبەستى رزگارکردنى بەدوایدا خۆى فرێ داوەو خنکاوە، منداڵەکەشى رزگار کراوە .

بەپێی راگەیەندراوەكە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا حەوت هاوڵاتی لەروبارەکانی سنوری سۆران خنکاون.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×