بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی: ئاوی سلێمانی سەرچاوەی نەخۆشی نییە
  2022-06-23       490       

سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دڵنیایی دەدات لەوەی، كە ئاوی بەلۆعە لە سلێمانی پاكە و هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی نییە.

ئاوێنه‌: ئەندازیار سەربەست عوسمان بە دەنگی ئەمریكای وتووە، ئەگەر سەلمێنرا ئاوی بەلۆعەی سلێمانی پیسە وێستگەكان دادەخەن و ئاو دەگرنەوە، خۆی لەوە بەدڵسۆزتر دەزانێت كە بۆ هیچ شتێك لەدنیادا روحی مناڵێكی كورد یاخود خەڵكی شارەكەی بگۆڕێتەوە.

رونیشیكردووەتەوە، بۆیە تاوەكو ئەم ساتە دڵنیایی دەداتە هەمووان سەبارەت بە پاكی ئاوی رەئیسی ماڵان كە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیەوە دابین دەكرێت، چركە بەچركە كواڵێتی ئاوەكە دەنێرێت نەك بۆ سلێمانی بەڵكو بۆ بەغدادیش، حكومەتی ناوەند ئاگای لە ئاوی سلێمانیە‌ جگە لەمەش خۆیان سێ تاقیگەیان هەیە و تەندروستیش چاودێرە بەسەریانەوە.

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، با تەندروستی گەڕەكێك تێست بكات و بیسەلمێنن كە ئاوەكەی نەشیاوە، ئەوكاتە ئاوەكە دەگرنەوە و دەڵێن ئاوەكە نەشیاوە، هەتا ئەم ساتە راپۆرتێك نییە كە بڵێت ئاوی سلێمانی بە فەرمی پیسە.

پێشتر تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەشێكی ئەو سكچوون و رشانەوەی بڵاوبووەتەوە پەتای كۆلێرایە و سەرچاوەكەشی بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×