یەکەم لێدوانى سامانە سروشتییەکان لەسەر هێرشەکەى سەر داناغاز
  2022-06-23       292       

بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کە لەلایەن دانا غازەوە بەڕێوەدەبرێت هیچ کاریگەرییەکى لەسەر بەرهەمهێنانى غاز نەبووە.  

ئاوێنه‌: رێبین زەنگەنە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەت وتى "ئەم هێرشانە چەند جارێکە روویانداوە، بەڵام هیچ کاریگەرییەکى لەسەر پڕۆسەى بەرهەمهێنانى نەوت و گازى هەرێم نییە".  

لەبارەى ئەوەى بۆچى دابەشکردنى بەنزینى حکومى کاریگەرى نەبووە لەسەر دابەزاندنى نرخى بەنزینى بازرگانى، رێبین زەنگەنە وتى "نرخى نەوتى خاو لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبووەتەوە، ئەوەش کاریگەرى تەواوى لەسەر نرخى سوتەمەنى هەیە و بەپێی نرخى نەوتى برێنت لیترێک بەنزینى سوپەر لەسەرووى 1900-2000 دینار رادەوەستێت".  

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×