سه‌ركۆ ئازاد گڵاڵی، بریارده‌ری لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتیه‌كان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، له ئه‌نجامی پشكنین بۆ به‌نزینه 800 دینارییه‌كه ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و به‌نزینه هێنده خراپ نییه كه هاوڵاتیان نه‌توانن به‌كاری بهێنن و ده‌شڵێت، "نرخی 800 دینار بۆ هه‌ر لیترێك به‌نزین جێگیر ده‌كرێت و زیاتر دانابه‌زێت".
ئاوێنە: سه‌ركۆ ئازاد گڵاڵی، لە وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا كە ئەمڕۆ(هەینی) بڵاوكراوەتەوە، رایگەیاندوە"سه‌ره‌تا گومان هه‌بو له‌وه‌ی كه ئایا ئه‌م به‌نزینه 800 دیناریه به چ شێوازێك ده‌هێنرێت و به چ شێوازێك به‌رهه‌مده‌هێنرێت."
وتوشیەتی"له دوای به‌دواداچونه‌كانمان كه خه‌ڵكانی پسپۆڕ له‌و بواره‌دا به‌دواداچونیان كردوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك باسیان له‌وه كرد، له دوای تێستكردنی ئه‌م به‌نزینه 800 دینارییه گونجاوه بۆ به‌كارهێنان، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه كواڵیتیه‌كه‌ی زۆر زۆر جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌نزینه‌ی كه به بازرگانی ده‌هێنرێته ناوه‌وه چونكه ئه‌وه‌یان به ستانده‌ردی جیهانییه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان له‌خوارتره له‌و ستانده‌ره".
وتیشی،"به بڕوای ئێمه به‌وشێوازه خراپ نییه كه نه‌توانرێت به‌كاربهێنرێت به‌پێی ئه‌وه‌ی ئێمه به‌دواداچونمان كردوه‌و قسه‌مان كردوه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی پارێزگاكاندا تێستیان كردوه و ئه‌نجامی تێسته‌كانیشیان بۆ لیژنه‌ی ئێمه ناردوه و بڵاویشیان كردۆته‌وه كه ئه‌مه گونجاوه بۆ به‌كارهێنان، هه‌رچه‌نده له دوای به‌كارهێنان هاوڵاتیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌شێكی زۆری ئه‌م به‌نزینه ده‌بێت به غاز و به‌شێكی ده‌مێنێته‌وه ئه‌مه كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ئوتۆمبێله‌كانیان و توشی كێشه بون".
ده‌رباره‌ی هۆكاری جیاوازی نرخی به‌نزین، (به‌نزینی حكومی و به‌نزینی بازرگانی)، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت، "دو هۆكار هه‌یه، یه‌كه‌میان نه‌مانی ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه هاوڵاتیان به وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له ماوه‌ی ڕابردودا هه‌بوه، متمانه‌ی ته‌واویان نییه، دوه‌میش له‌ڕوی بازرگانییه‌وه ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه پێش بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌نزینیان هاورده كردوه‌و له خه‌زانه‌كاندا دایانناوه ئه‌مانه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن كه ئه‌م به‌نزینه‌یان به‌و نرخه بفرۆشنه‌وه بۆئه‌وه‌ی زیان نه‌كه‌ن هه‌تاوه‌كو ئه‌و به‌نزینه بازرگانیه له به‌نزینخانه‌كاندا بمێنێته‌وه به‌نزینخانه‌كان ئاماده نیین به 800 دینار بیفرۆشنه‌وه ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه هه‌م زۆر به شه‌فافی كوالێتیه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌نزینخانانه ناچار بكات كه به‌نزینه‌كه به‌نرخێكی كه‌متر بدرێت به هاوڵاتیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "نرخی به‌نزین به 800 دینار هه‌رزان نییه وه‌كو ده‌بینین حكومه‌تی هه‌رێم دو جۆر نرخی داناوه، سێیه‌م جۆریش بازرگانه‌كان ته‌حه‌كومی پێوه ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌بواری هێنانی به‌نزیندا كارده‌كه‌ن یه‌كه‌م، ئه‌وه‌یه (یه‌ك ملیۆن) لیتر به‌نزین له پاڵاوگه‌ی كاره‌وه ده‌پاڵورێت كه حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆژانه 22 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ دابین ده‌كات ئه‌مه به 690 دینار ده‌فرۆشرێت ئه‌گه‌ر هه‌رزان بوایه، ده‌بوایه به 690 دینار بێت نه‌ك 800 (هه‌شتسه‌د) دینار".
ئاشكراشیكردوه، "به‌بڕوای ئێمه نرخی به‌نزین له‌نرخی 800 دینار بۆ هه‌ر لیترێك جێگیر ده‌بێت و زیاتر دانابه‌زێت بۆ خوارتر كه پێویست بو به 690 دینار بێت".