مەزڵوم عەبدی: وەڵامی هه‌ر هێرشەكی توركیا دەدەینەوە
  2022-06-24       494       

لەچاوپێکەوتنێكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی سوید، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات -هه‌سه‌ده‌- ڕایگەیاند، هێزەکانیان بەرپەرچی هەر هێرشێکی گریمانکراوی سوپا توركیا بۆ سەر ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدەنەوە.

ئاوێنه‌: لەو چاوپێكەوتنەدا فەرماندەی گشتی هەسەدە وتی، "هێزەکانمان بەرپەرچی هەر هێرشێکی گریمانکراوی تورکیا بۆ سەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدەنەوە". جەختیشی لەپێویستی بەردەوامبونی پشتیوانییەکانی سوید لەهێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر کردەوە.

عەبدی، پشتیوانی سویدی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان‌و هێزەكانی سوریای دیموكرات بەپشتیوانییەکی سیاسیی و ئەخلاقی ناوبرد.

چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی فەرمیی سوید لەگەڵ مەزڵوم عەبدی لەكاتێكدا، سویدو فینلەندا داواکاریی فەرمییان بۆ بەئەندامبون لەناتۆ پێشکەشکردووە، بەڵام توركیا بەپاساوی پشتیوانیکردنی هێزە کوردییەکانی باکورو ڕۆژئاوای کوردستان دژی بەئەندامبونی ئەو دو وڵاتە ئەسکەنداناڤییە وەستاوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×