لەماوه‌ی‌ هەفتەیه‌كدا زیاتر له‌ 2 هەزارو 500 ئۆتۆمبێلی‌ نوێ لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراوه‌
  2022-06-24       325       

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنیا لەهەفتەی ڕابردودا لەهەرێمی کوردستان، 2 هەزارو  528 ئۆتۆمبێل بۆ یەکەمجار تۆمار کراون، کە هەزارو 850 ئۆتۆمبێلیان لەپارێزگای هەولێرو  499یان لەپارێزگای سلێمانی‌و 179یان لەپارێزگای دهۆک تۆماركراوه‌.

ئاوێنه‌: فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ تەنیا لەهەفتەی ڕابردودا لەهەرێمی کوردستان، 2 هەزارو  528 ئۆتۆمبێل بۆ یەکەمجار تۆمار کراون، کە هەزارو 850 ئۆتۆمبێلیان لەپارێزگای هەولێرو  499یان لەپارێزگای سلێمانی‌و 179یان لەپارێزگای دهۆک تۆماركراوه‌.

گۆڕینی تابلۆ
گۆڕینی تابلۆی نوێش لە لایەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە، لە دوای یەکخستنی تابلۆکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق، بووتە جێگەی بایەخی هاووڵاتیان و تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا هەزار و ٣٩٣ تابلۆی ئۆتۆمبێل گۆڕاوە، کە ٨٢٥ یان لە پارێزگای هەولێر و ٦٨یان لە پارێزگای سلێمانی و ٣٢٢ یان لە پارێزگای دهۆک و ١٢٩ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٢٢ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆبوون.

بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری
بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و لە هەفتەی ڕابردووشدا  یەک هەزار ٥٢٢ مۆڵەتی شۆفێری بۆ یەکەمجار دراوە بە هاووڵاتیان، کە ٤٩٥ یان لە پارێزگای هەلێر و  ٢٦٣یان لە پارێزگای سلێمانی و ٣١٤یان لە پارێزگای دهۆک و ٦٣ یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ٤٨ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ١٠٤ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٦٨ لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ٦٧ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون. 

روداوی هاتوچۆو سەرپێچی هاتوچۆ
سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی جادە و شەقامی نوێ و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان و دانانی هێماکانی هاتووچۆ و توندکردنەوەی سزاکان بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا ٥٣ ڕووداوی هاتووچۆ  لە هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە کە ١٢ ڕووداویان لە پارێزگای هەولێر و ١١ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١٢ یان لە پارێزگای دهۆک و ٢ یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ٨ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٢ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ٣ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و ٣ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون. 

هەروەها ٣٤ هەزار و ٣٠١ سەرپێچی هاتووچۆ لە هەرێمی کورستان تۆمار کراوە کە ٤ هەزار و ٦٧١ یان لە پارێزگای هەولێر و ١١ هەزار و ٣٢ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١٢ هەزار و ٨٨٠ یان لە پارێزگای دهۆک و ١٢یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ٨٤ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٥٨٨ لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٥٨ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ٤ هەزار و ٨٧٦ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

 
فەرمانگەی میدیاو زانیاری
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×