جارێكی تر هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
  2022-06-24       690       


ئەمڕۆ هەینی، جارێكی‌ دیكە هێرشكرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لەناحیەی قادر كەرەمی سەربەقەزای چەمچەماڵ‌و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هێرشەكە لەڕێگەی موشەكی جۆری كاتیۆشاوە بوە.

ئاوێنە: كاتژمێر ٢:١٠ خوله‌كی‌ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ جاری‌ دووەم ھێرشکرایەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەسنوری ناحیەی قادر کەرەم.

لەوبارەیەوە سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم بەمیدیای رەسمی یەكێتی ڕاگەیاندووه‌، بۆ جاری دووەمە لەم ھەفتەیەدا بەکاتیۆشا ھێرش دەکرێتە سەر کێڵگەکانی غازی کۆرمۆر لەسنوری ناحیەکەیان.

وتیشی، کاتیۆشاکە دور لەکێڵگەکە کەوتوەتە خوارەوەو زیانی گیانی نەبوەو تەنھا بووەتە ھۆی سوتانی پوش و پەڵاش لەسنورەکە.

راشیگەیاند، بەدوری نازانین کاتیۆشاکەی ئەمڕۆش ھاوشێوەی ئەوەی پێشو لەناوچەیەکی سنوری دەسەڵاتی ھێزە عیراقییەکانەوە ئاڕستە کرابێت. 

ئاشکرشیکرد، ھێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لەسەرچاوەی ئەو شوێنانەی کاتیۆشاکانی لێوە ئاڕاستەدەکرێت.

ئه‌م هێرشه‌ بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر دوای ئه‌وه‌ دێت، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو (22ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022)،  هێرشێكی موشه‌كی كرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌كه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×