بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویكرده‌وه كه دو گەنج لەیەککاتدا لەئاوی لەزێی گەورەو لەروباری خازر خنکاون. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه تائێستا تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە.
ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی بەرگریی شارستانیی هەولێردا هاتووه، گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لەزێی گەورە خنکا لەکاتی مەلەکردن بەرەگەز عه‌ربه‌و دانیشتوی کانی قرژاڵەیه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، کەسی دووەم لەروباری خازر خنکاوەو ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌و به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌و دانیشتوی قەزای خەباته‌و ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها تیمەکانی ژێرئاوی بنکەی بەرگری شارستانی قەزای خەبات دەستیان بەگەران کردووه بۆ دۆزینەوەی تەرمەکه‌ی دیكه.